کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای پاسدارانی ئێران لە سووریە ماڵ و مڵکی خەڵک داگیر دەکات

12:33 - 4 خاکەلێوه 2721

چاوەدێری مافی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە سووریە دەیان خانوو و دووکانی خەڵکی لە پارێزگای "دەیرەزوور" داگیر کردووە.

سپای پاسدارانی ڕێژیم ئەو خانوو و دووکانانەی کە لە پارێزگای "دەیرەزوور" داگیر کردووە لەنیوان ئەو هێزانەی کە لەلایەن ئیرانەوە لە سووریە پشتیوانییان لێ دەکرێت دابەش کردووە.

هاوکات هەواڵدەریی "ئاناتۆلی" لەوبارەیەوە بڵاوی کردووەتەوە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا سپای پاسداران ٦٠ خانووی لە ناوچەی "دەیرەزوور و ئەبووکەماڵ" داگیر کردووە.

سپای پاسدارانی ڕێژیم بە داگیرکردنی خانوو و دووکانی خەڵک دەیهەوێت دێمۆگرافیی سووریە بگۆڕێت.