کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای پاسدارانی ئێران لە گوندەکانی شاری شنۆ بە زۆر زەویی خەڵک زەوت دەکەن

12:17 - 14 جۆزەردان 2722

بە مەبەستی لێدانی پایەگا و دانانی بنکەی نیزامی لە گوندەکانی سەر بە شاری شنۆ، سپای تێرۆریستی پاسداران لەو گوندانە بە زۆر هەوڵی زەوتکردنی زەویی خەڵک دەدەن.

لە گوندی "دێشەمسـ"ـی سەر بە شاری شنۆ هێزەکانی ڕێژیم زەویی ماڵێکی ئەو گوندەیان زەوت کردووە و دەیانەوێت پایەگای لێ دروست بکەن، بەڵام خاوەن زەوی و تێکڕای خەڵکی گوندەکە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

خاوەن زەوی و خەڵکی گوندی "دێشەمس" وتوویانە کە ئەو زەوییەی کە بڕیار وایە پایەگای لەسەر دروست بکرێت، لەلایەن سپاوە داگیر کراوە.

خاوەنی زەوییەکە وتوویەتی کە ئەو زەوییەی کڕیوە و لە ئێستاشدا بە زۆر خەریکە لێی داگیر دەکرێت.

هێزەکانی ڕێژیم بە بیانووی دابینکردنی ئاوەدانی و ئەمنییەت دەیانەوێت لەو گوندە پایەگا ساز بکەن، بەڵام خەڵکی ئەو گوندە وتوویانە کە هیچ پێویستییەکیان بە بوونی پایەگا لە گوندەکەیان نییە.