کوردستان میدیا:مستەفا هیجری لەگەڵ هەیئەتی پارتی سوسیال دێموکراتی ئاڵمان دیداری پێکهێنا و رایگەیاندووە کە ئێران بەرژەوەندیی خۆی لە نانەوەی ئاژاوە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبینێتەوە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی سێشه‌ممه رێکه‌وتی ٢٩ی بانەمەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی، کۆبوونەوەیەک لە نێوان سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات، بەهاوڕیەتیی هیوا بەهرامی نوێنەری حیزبی دێموکرات لە ئاڵمان لەگەڵ هەیئەتی پارتی سوسیال دێموکراتی ئاڵمان پێکهات.
دیتمار نیتان جێگری سه‌رۆکی پارتی سوسیال دێموکرات و ئه‌ندامی پارلمان، هەروەها کۆنستانتین ڤوینۆف به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌رەوه‌ی ئه‌و پارته له پارلمانی ئاڵمان، بەشدارانی هەیئەتی پارتی سوسیال دێموکراتی ئاڵمان بوون.
ئەو هەیئەتە لە سەرەتای دانیشتنەکەدا حیزبی دێموکراتی بە دۆست و هاوپه‌یمانێکی گرێنگ له ناوچه‌که‌دا وه‌سف کرد.
پاشان سکرتێری گشتیی حیزب وێڕای سپاس بو ره‌خساندنی ئه‌و ده‌رفه‌ته، روانگه‌کانی حیزبی دێموکراتی سه‌باره‌ت به هێندێک پرسی گرینگی کوردستان، ئێران و ناوچه‌که خستەڕوو. هیجری له قسه‌کانیدا به وردی باسی له کێشه‌کانی کورد لە کوردستانی رۆژهه‌ڵات کرد.
مستەفا هیجری باسی لەوە کرد، سەرەڕای ئه‌وه‌ی کە حیزبی دێـموکرات له سی و چه‌ند ساڵی رابردوودا هه‌رده‌م هه‌وڵی به ئاشتیانه چاره‌سه‌رکردنی پرسی کوردی له ئێران داوه و له‌م رێگایه‌شدا گه‌وره‌ترین رێبه‌ری خوی له ده‌ست داوە، لەو باوەڕەدایە کە رێکه‌وتن و ئاشتیخوازی له جه‌وهه‌ری رێژیمی ئێسلامیدا نییه و ئه‌و رێژیمه پێی وایه چاره‌ی هه‌موو کێشه‌کان به زه‌بر و زه‌نگ و سه‌رکوت ده‌کرێت.
لە درێژەدا، مستەفا هیجری لە باسێکی دیکەدا سه‌باره‌ت به رۆڵی نه‌رێنیی رێژیمی ئیسلامی له ناوچه‌که، ئەو رێژیمەی به هێزێک ناوبرد کە به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی لەبوونی ئاژاوه و قه‌یران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌بینێت و بۆیه بووەته ئه‌کته‌ری سه‌ره‌کی خوڵقاندنی قه‌یرانەکان.
سکرتێری حیزبی دێموکرات، سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری رێکه‌وتنی نێوان گرووپی ١+٥ و ئێران وتی: له ئه‌گه‌ری رێککه‌وتنێکی له‌و چه‌شنه‌دا، ده‌ستی ئێران له هه‌موو بارێکه‌وه کراوه‌تر ده‌بێت بو ئه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانی خۆی له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات جێبەجێ بکات و گرینگه که وڵاتانی رۆژئاوا چاوەدێریی زیاتر بخه‌نه سه‌ر ئاکاره‌کانی ریژیم و گوشاره‌کانیان زیاتر بکه‌ن.
دواتر نیتان جێگری سه‌رۆکی پارتی سوسیال دێموکراتی ئاڵمان، باسی لەوە کرد، نابێت رێکهوتنەکانی رۆژئاوا لەگه‌ڵ ئێران لەسه‌ر حیسابی خه‌ڵکی ئێران و ناوچه‌که‌بێت و ده‌بێت رٶژئاواییهکان و له پێش هه‌مواندا ئاڵمان گرێنگی به پرسه ناوخۆییه‌کانی ئێران و له‌وانه پرسی کورد بدات و بو نه‌هێشتنی زه‌بر و زه‌نگ و پێشێل‌کرانی مافی مرۆڤ له‌و وڵاته‌دا، هه‌نگاوی شیاو هەڵبگرێ.
نیتان وێڕای ئاماژه‌دان به دۆستایه‌تیی چه‌ندین ده‌یه‌ی نێوان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پارتی سوسیال دێموکراتی ئاڵمان، ویستی خۆیان بۆ هه‌رچی زیاتر پته‌وترکردن و په‌ره‌پێدانی ئه‌و پێوه‌ندییه خستەڕوو و له‌م باره‌شه‌وه باسی له چه‌ندین خاڵ و هاوکاریی هه‌ردوولا کرد.
له کۆتاییدا، سکرتێری گشتیی حیزب وێڕای ئاماژه به رووداوه‌کانی ئه‌م دوایه‌ی کوردستان، به تایبه‌ت خۆپێشاندانه‌کانی مه‌هاباد و سه‌رده‌شت، داوای له شاندی پارتی سوسیال دێموکرات کرد کەله ئێستادا لەگه‌ڵ پارتی دێموکرات مه‌سیحی ئاڵمان ده‌وڵه‌تێکی ئیتلافی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، له رێگای خۆیانه‌وه و بو ئازادکردنی گیراوانی ئه‌و رووداوانه گوشار بخه‌نه سەر رێژیمی ئیسلامیی ئێران.
نیتان به‌ڵێنیی دا که وه‌ک فراکسیۆنی پارتی سوسیال دێموکرات، داوای فه‌رمی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بکه‌ن که له‌م باره‌وه هه‌نگاوی پێویست هه‌ڵبگرن.