کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکرات لە پەیامێکدا هیوای چاک بوونەوەی بۆ بەڕێز جەلال تاڵەبانی خواست

19:16 - 29 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: بەڕێز مستەفا هیجری لە پەیامێکدا هیوای جێگیر بوونەوەی باری تەندروستیی بۆ سەرکۆماری عێراق خواست.

دەقی پەیامەکە:

بەڕێز مەکتەبی سیاسیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان

سڵاوێکی دۆستانە

بەناوی رێبەرایەتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانەوە، وێڕای نیگەرانی دەربڕینی خۆمان بەبۆنەی ناجێگیر بوونی باری تەندروستیی رێزدار مام جەلال تاڵەبانی سەرکۆماری عێراقی فیدراڵ و سکرتێری گشتیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان، هیوامان جێگیر بوونەوەی هەرچی خێراتری باری تەندروستیی بەڕێزیانە و تەمەن درێژییان بۆ خزمەت بە گەل و نیشتمان بە ئاوات دەخوازین.

مستەفا هیجری
سکرتێری گشتی
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
٢٩ی سەرماوەزی ١٣٩١ی هەتاوی
١٩ی دێسامبری ٢٠١٢ی زایینی