کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سیاسەتمەدارێکی ئیسرائیلی: ئورشەلیم لە ڕێگەی باکوو شەڕ دەگوازێتەوە نێو ئێران

13:08 - 8 بانەمەڕ 2722

سیاسەتمەدارێکی ئیسرائیلی وتوویەتی، "ئورشەلیم" بۆ ئەوە چەکوچۆڵ بە وڵاتی "ئازەربایجان" دەفرۆشێت کە ئەو شەڕەی ملیشیاکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەکە ناویانەتەوە لە خۆی دوور بخاتەوە و لەلایەن "باکوو"وە بیگوازێتەوە نێو ئێران.

ئەو سیاسەتمەدارە لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات کە میدیاکانی "ئازەربایجان" ئەرکدارن بە دژی ڕێژیمی ئێران کار بکەن.

وڵاتی "ئیسرائیل" لە ساڵی ٢٠٠٦ـوە چەکوچۆڵ بە "ئازەربایجان" دەفرۆشێت و هەتا ئێستا نرخ و وردەکاریی ئەو بازرگانییەی بە نەهێنی هێشتووەتەوە.

بەپێی بڵاوکراوەی هەواڵدەریی  فەرانسە و "هائارتس"، "ئێلهام عەلیۆف" سەرکۆماری "ئازەربایجان"، لە سەفەرێکدا کە "بێنیامین نێتانیاهوو" سەرۆکوەزیری پێشووی "ئیسرائیل" لە ساڵی ٢٠١٦دا چوو بۆ ئەو وڵاتە وتبووی، "باکوو" بەڵێنیی داوە کە لە ماوەی چەند ساڵدا، چەکوچۆڵ بە بڕی ٤ میلیارد و ٨٥٠ ملیۆن دۆلار لە "ئورشەلیم" بکڕێت.