کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سیاسەتوانانی ئامریکایی لەسەر حیزبی دێموکرات و جووڵانەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتدا، دەدوێن

13:54 - 11 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: کەسایەتییە دیار و سیاسەتوانە ئامریکاییەکان، پشتیوانی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و داخوازییە ڕەواکانی گەلی کورد دەکەن.

"ئێرنی ئاودینۆ"، فەرماندەی پێشووتری هێزەکانی ئامریکا لە کەرکووک، لە پۆستێکی فەیسبووکیدا باس لەوە دەکات کە لە ساڵی ٢٠١٥دا، لە پەرەگرافێکی بابەتێکی بڵاوکراوەیدا ئاماژەی بە ڕەواییبوونی جووڵاندنەوەکانی نەتەوەی کورد لە کوردستان و بێ پشتیوانییانی کردووە.

ناوبراو هەروەها باسی لە چالاکییە بەرفراوانەکانی حیزبە کوردییەکان لە نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە و وتوویەتی کە پێویستە پشتیوانییان لێوە بکرێت؛ هەروەها وتوویەتی: "ئەگەر ئەندامانی حیزبە کوردییەکان لە لایەن هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر بکرێن، ئاوا ئەشکەنجە دەکرێن و ئەگەری ئێعدامکردنیشیان لە سەرە، بەڵام ئەمە نەبووەتە هۆی ڕاوەستانی چالاکییەکانیان؛ ئەوان بیر لەوە دەکەنەوە کە ئایا کێ پشتیوانییان لێوە دەکات؟"

ئەم ژێنەراڵە ئامریکاییە نووسیویەتی کە بەهۆی ئەم پەرەگرافەیەوە، ڕاوێژکاری ئەمنییەتی میللیی ڕێژیمی ئێران سکاڵای لە دژی تۆمار کردووە.

هەروەها "پێتەر گاڵبرایت"، باڵوێزی پێشووی ئامریکا لە "کراوسیا"، لە وەڵامی پۆستی ژێنەڕاڵ "ئێرنی ئاودینۆ"دا نووسیویەتی: "من لە ساڵی ١٩٩٢ لە قەندیلدا، چاوم بە دوکتور سادق شەرەفکەندی کەوت کە دواتر لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە تیرۆر کرا. هەر لەوێ شارەزای بیرکردنەوە ئاشتیخوازییەکانی بووم. حیزبی دێموکرات جوڵانەوەیەکی ئاشتیخوازانە و دێموکراتییانە و خاوەنی مێژووییەکی دوورودرێژ و پشتیوانیی خەڵکە."