کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سیاسەتوانانی ئورووپایی: ئورووپا نابێ بە بیانووی بازرگانی، لەگەڵ وڵاتێکی تێرۆریستی وەک ئێران مامەڵە بکات

11:46 - 9 رەشەمه 2720

بەشێک لە سیاسەتوانانی پلەبەرزی ئورووپایی چاوپێکەوتنی داهاتووی نێوان "جۆزپ بۆرێل و محەممەدجەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئێرانیان، مەحکووم کرد.

بەشێک لە سیاسەتوانانی پلەبەرزی ئورووپا سەبارەت بە سزادان و زیندانیکرانی دیپلۆماتێکی ئێرانی و هاوکارەکانی، سەبارەت بە کاری تێرۆریستی و هەوڵدان بۆ تێرۆر لە بلژیک، کۆنفڕانسێکی مەجازییان پێک هێنا.

ئەو سیاسەتوانانە تووڕەیی خۆیان سەبارەت بە بێدەنگیی یەکیەتیی ئورووپا بەنیسبەت ئەو کردەوە تێرۆریستییانەی وڵاتی ئێران دەربڕی.

هەروەها ئەو سیاسەتمەدارانە چاوپێکەوتنی نێوان "جۆزپ بۆرێل و زەریف" کە بڕیارە لە کۆڕی بازرگانیی ئورووپا و ئێران بەڕێوە بچێت، مەحکووم کرد.

ڕەخنەگرانی ئەو کۆنفڕانسە وتوویانە هەتا ئەو کاتەی وڵاتی ئێران دەست لە کردەوەی تێرۆریستی هەڵنەگرێت، بازرگانیکردن لەگەڵیان ڕەوایی نییە.

ئەو سیاسەتوانانە داوایان لە "بۆرێل" و کاربەدەستانی دیکەی ئورووپا کردووە کە ئەو چاوپێکەوتنە هەڵوەشێننەوە.