کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"سی‌ئای‌ئەی" لەسەر دۆخی ئێران کۆبووەوە

13:33 - 21 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: سازمانی ئیتلاعاتیی ناوەندیی ئامریکا، "سیا"، کۆبوونەوەیەکی شاراوەی لەسەر دۆخی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئامریکا بەڕێوە برد.

ڕاوێژکاری تەناهیی نەتەوەیی ئامریکا، "جان بۆڵتۆن"، حەوتووی ڕابردوو لە هەوڵێکی ناوازەدا، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمنییەتی، دیپلۆماتکاران و ڕاوێژکارانی نیزامیی کۆشکی سپی لە بنکەی ناوەندیی ڕێکخراوی "سیا"دا لەسەر دۆخی ئێران پێک هێنابوو.

لەو کۆبوونەوەیەدا کە سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ٩ی بانەمەر، بەڕێوەچووبوو، "جینا هێسپێل"، بەرپرسی سی‌ئای‌ئەی، "پاتریک شاناهان"، سەرپەرەستی وەزارەتی بەرگری، "ژێنێراڵ جەو دانفۆرد"، بەرپرسی ستادی هێزە چەکدارەکان، "مایک پۆمپێئۆ"، وەزیری کاروباری دەرەوە و "دان کواتس"، بەرپرسی تەناهیی میللی، بەشدارییان کردبوو.

پێنج بەرپرسی ئامریکایی و مەئمووری پێشووی عەمەلیاتیی سی‌ئای‌ئەی، باس لەوە دەکەن کە ئەو شێوازە کۆبوونەوانە لە ڕابردوودا زیاتر بۆ تاوتوێکردنی عەمەلیاتگەلی نهێنی و هەستیار و هەڵسەنگاندنی ئاکامەکانی و تاوتوێکردنی بژاردەکانی عەمەلیاتێکی نوێ بەڕێوە دەچوو.

بە وتەی بەرپرسانی بەشدار لەو کۆبوونەوەیەدا بابەتی ئەو کۆبوونەوەیە، پێوەندیدار نەبووە بە زانیاریگەلێکی ئەمنییەتی کە بووەتە هۆی بەڕێکردنی ناوگانە فڕۆکەهەڵگرەکان و بۆمب هاوێژەکان بۆ ڕۆژهەلاتی نێوەڕاست و بابەتی کۆبوونەوەکەشیان ئاشکرا نەکردووە و تا ئێستا بابەتی کۆبوونەوەکە بە شاراوەیی ماوەتەوە.