کوردستان میدیا: رێژیمی تۆتالیتێری ئێران لە ڕێگای تاکسیی ''سنەپ''ەوە خەڵک دەخاتە ژێرچاوەدێری و زانیاری‌یان لێوەردە گرێت.
به‌پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تاكسییە شهخسییەکان له ڕێگای ئه‌پی "سنەپ Snapp"ـه‌وه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕووی له زیادبوون كردووه و كار و كاسبیی تاكسیدارانی تووشی كێشه کردووە.
ڕێژیمی ئێران ده‌ستوپێوه‌ندییه‌كانی خۆی هان داوه له ڕێگه‌ی ئه‌و ئه‌په‌وه كاری تاكسی بكه‌ن و زانیاری بۆ ڕێژیم كۆ بكه‌نه‌وه.
شۆفیر تاكسییه‌ك له شاری سه‌قز له‌مباره‌وه ڕایگەیاند: كه ئێمه‌ی خاوه‌ن تاكسی و شۆفیرتاكسی به‌بۆنه‌ی ئه‌م كاره‌ی ڕێژیمه‌وه خه‌ریكین نانبڕ ده‌بین و كاسبیمان نه‌ماوه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه زانیاریی درووستی له هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی تایبه‌ت و شۆفیر تا‌كسیی "سنەپ"ـه‌وه وه‌رگرتووه كه ڕێژیم له‌و ڕێگایەوه زانیاریی له‌سه‌ر خه‌ڵك كۆ ده‌كاته‌وه و قسه‌یان له زار ده‌كێشێ و زۆر جار چالاكان له دا‌و ده‌خات.
ئەم سەرچاوەیە هه‌روه‌ها وتی، كه بۆ وێنه ئه‌گه‌ر نرخی نێوان دوو شوێن به تاكسی ٤٠٠٠ تمه‌ن یان ٥٠٠٠ تمه‌ن بێت ئه‌وه تاكسییه شه‌خسییه‌كانی "سنەپ" به ٢٥٠٠ تمه‌ن ئه‌و ڕێگایە ده‌بڕن و ئاگادارین كه ڕێژیم له به‌رامبه‌ر سیخوڕی كردن‌دا جیاوازیی نێوان نرخه‌كانیان پێ ده‌داته‌وه. هه‌ر بۆیه خه‌ڵكێكی زۆر بە هۆی نرخی ههرزانهوە هاتوچۆی پێ ده‌كه‌ن.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە که هه‌موو تاكسییه‌كانی سنەپ بەم شێوەیە نین، به‌ڵام ڕێژیم له‌و باره‌وه زۆر چالاكه؛ خەڵکێکی زۆریش بەهۆی بێ‌کاری وبێده‌ره‌تانی، ڕوویان له‌و ئه‌په كردووه و هه‌ر به‌و بۆنه‌وه بڕیاره تاكسیدارانی سه‌قز دەست بدەنە مانگرتنەوە.