کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سیخوڕێکی ڕێژیمی ئێران لە ئیسرائیل دەسبەسەر کرا

12:02 - 20 خاکەلێوه 2720

هێزەکانی ئیتلاعات و ئەمنییەتی ئیسرائیل هاووڵاتییەکی بە ڕەگەز عەرەبیان بەهۆی سیخوڕیی بۆ ڕێژیمی ئێران دەسبەسەر کرد.

"خالید یەمانی" یەکێک لە مۆرەکانی ڕێژیمی ئێران لەلایەن دەزگای ئیتلاعاتیی ئیسرائیلەوە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ڕێژیمی ئێران دەسبەسەر کراوە.

"شاباک" ڕایگەیاندووە، دوای دەسبەسەرکرانی ئەو سیخوڕە، ناوبراو دانی بەوە داناوە کە ئەو کەسە یەکێک لە مۆرەکانی ڕێکخراوی تێرۆریستیی بەرەی "خەلقی لوبنان" بووە.

ئەو سیخوڕەی ڕێژیمی ئێران چەندین جار لە دەروەی ئیسرائیل لەگەل مۆرەکانی دیکەی ئێران چاوپێکەوتنی هەبووە.

ناوبراو لەو دیدارانەدا کەلوپەلی سیخوڕیی وەرگرتووە.

ئەو سیخوڕەی ڕێژیم مەئمووریەتی ئەوە بووە: ''عەرەبەکانی کە دەیانهەوێ هاوکاریی ئێران بکەن شناسایی بکات، شوێنە ئەمنییەتییەکانی ئیسرائیل شناسایی بکات، ڕێگاکانی دزەکردن لە ئیسرائیلدا بدۆزێتەوە و کاری تێرۆریستی" ئەنجام بدات".

ئیسرائیل ڕایگەیاندووە لەکاتێکدا جیهان و بەتایبەتی ئێران تووشی کۆرۆنا بوونه، ڕێژیمی ئێران چالاکیی سیخوڕیی دەکات.