کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سیخوڕەکان لە ئێراندا بە ئاسانی ڕادەکێشرێن

10:20 - 10 سەرماوەز 2720

ڕۆژنامەی "والستریت ژورناڵ" لە ڕاپۆرتێكدا بڵاوی کردووەتەوە، سیخورەکان لە ئێراندا بە ئاسانی بۆ لای سازمانە سیخوڕییەکانی بیانی ڕادەکێشرێن.

ئەو ڕۆژنامەیە بڵاوی کردووەتەوە سەرەڕای ئەوەیکە ڕێژیمی تاران هەر کەسێکی سڤیل ڕەگەزنامەی ئێران و بیانیی هەبێت بە سیخوڕیی تاوانبار دەکات بەڵام دەستوپێوەندییەکانی ئامریکا و ئیسرائیل لە ئێراندا دزەیان کردووە.

کوژرانی ''موحسێن فەخریزادە'' لاوازیی دەزگا ئەمنییەتی و ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانی ئاشکرا کرد و بەرپرسانی ڕێژیم بە ئاشکرا دانیان پێدا ناوە.

''موحسێن ڕەزایی'' وتبووی: ''درێژەی ئەم هەوڵانە دەرخەری لاوازی و بێهێزیی دەزگای ئیتلاعاتیی ئێرانە و دەبێ چارەیەک بۆ ئەمە لەبەرچاو بگیرێت''.

هەروەها ''حوسێن عەلایی'' فەرماندەی پێشووی سپای پاسداران بەنیسبەت ئەم ڕخنە ئەمنییەتییە جەختی کردەوە کە ئیسرائیل زیاتر لە ١٠ ساڵە لە نێوخۆی ئێران عەمەلیات بەڕێوە دەبات کە یەک لەوان تێرۆری زانایانی ئێرانە.