کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سیستمی مووشەکیی ڕێژیمی ئێران، کەرەستەیەکە بۆ کوشتنی خەڵک

12:26 - 18 بەفرانبار 2720

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٨ی بەفرانبار ساڵڕۆژی گیان لەدەستدانی ١٧٦ موسافیری فڕۆکەی "ئۆکراینیـ"ـیە کە لەلایەن ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە بە مووشەک کرانە ئامانج.

لەو هێرشە مووشەکییەدا ١٧٦ گیانیان لەدەست دا و هەتا ئێستاش ڕێژیمی ئێران وڵامێکی ڕوونی بە بنەماڵەی قوربانییان نەداوەتەوە. لەو ڕووداوەدا  ٨ هاووڵاتیی کورد گیانیان لەدەست دا.

"حەسەن ڕووحانی" سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران وتوویەتی: "ئە ڕووداوە بەهۆی هەڵەی کەسێک و بێ تەدبیریی کۆمەڵێک کەس" ڕووی دا.

لە دوای یەک ساڵ لەو ڕووداوە؛ کۆبوونە و هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئەنجامێک بۆ بەستنی ئەو دۆسیەیە بە ئەنجامێک نەگەیشتووە.

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران هەر جارە و قسەیەک دەکەن و ڕووداوەکە بە جۆرێک دەخەنە ئەستۆی یەکتری.

ڕەوتی یاسایی و حقووقیی ئەو دۆسیەیەش بەردەوامە و داوا لە ڕێژیمی ئێران دەکەن تاوانبارانی ئەو کردەیەوە بناسێنێت هەتا بە شێوەی یاسایی دادگایی بکرێن.

هەموو هەوڵەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ ئەوەیە کە ئەو دۆسیە پشتگوێ بخات و کۆتایی بەو ڕووداوە بێت.

لەلایەکی دیکەوە دەوڵەتی "ئۆکراین و کانادا" سوورن لەسەر ئەوەیکە دەبێ ڕێژیمی ئێران بکەرانی ئەو ڕووداوە سزا بدات و واز لەو دۆسیە ناهێنن.