کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سیمینارێكی هاوبەش لەنێوان حیزبی دێمۆكرات و كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشان لە دانمارك بەڕێوە چوو

12:58 - 12 سەرماوەز 2712

كوردستان میدیا: ماڵی كورد لە دانمارك بەمەبەستی زیاتر تیشك خستنە سەر رێككەوتنی حیزبی دێمۆكرات و كۆمەڵە سیمینارێكی هاوبەشی بۆ سولێمان كەڵەشی و عەبدوڵڵا ئازەربار پێك هێنا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، سەرەتا لەلایەن ئەحمەد خانی بەرپرسی ناوەندی ماڵی كورد لە ئالبۆرگ ریزبەندی بەرنامەكە پێشكەش بە ئامادە بوان كرا.
دواتر سولێمان كەڵەشی بەرپرسی كۆمیتەی گشتیی حیزبی دێمۆكرات لە دانمارك باسی لە گرینگی ئەو رێككەوتنامەیە و دەنگدانەوەی لە نێو كۆمەڵانی خەڵكدا كرد.
پێوەندییەكانی حیزبی دێمۆكرات و كۆمەڵە و شێوزای پێكەوە كاركردن و بەشداری لایەنە سیاسییەكانی دیكە لەو رێككەوتنامەیەدا ئەو باسانە بوون كە لەلایەن عەبدوڵڵا ئازەربار ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵەوە پێشكەش كران.

بڕگەیەكی دیكەی ئەو سیمینارە تەرخان كرابوو بۆ را و تێبینی بەشداران.