کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سینەماکارانی کورد پلەکانی سەرکەوتن تۆمار دەکەن

10:32 - 3 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: سینەماکارێکی کوردی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی نوێگەرای سویس خەڵاتی باشترین فیلمی وەرگرت.

فیلمی "گوڵنیسا"، لە دەرهێنانی سینەماکاری ناسراوی کورد، "ستار چەمەنی‌گوڵ"، خەڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵی سویسی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.

هاوکات باشترین خەڵاتی ئەکتەری ژن لەو فستیڤاڵە بە ئەکتەرێکی ئەو فیلمە پێشکەش کراوە.

فیلمی سینەمایی "گوڵنیسا"، باس لە چیرۆکی ژیانی دوو کەس بە ناوەکانی گوڵمحەممەد و گوڵنیسا دەکات، کە وەک ژن و مێردێکی ئەفغانی پاش کۆچی نایاسایییان بۆ ئێران، لە کوورەخانەیەکی خشتدا کار دەکەن، کە دواتر ئەو ژن و مێردە لە شوێنی کارەکەیان تووشی ڕووداوی جۆراوجۆر دەبن و ژیانیان بە بارێکیتردا دەگۆڕدرێت.

فیلمی گوڵنیسا، لە دەرهێنانی هونەرمەندی سینەماکاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ستار چەمەنی‌گوڵ و سناریۆی "ویدا ساڵحیـ"ـیـە، ئەو فیلمە هەتا ئێستا‌ لە ٢٥ فێستیڤاڵی دنیا پیشان دراوە و چەندین خەڵاتی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی بەدەست هێناوه.