کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"سیگناڵ" لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە لە فرۆشگا ئانلاینەکان سڕدرایەوە

12:22 - 26 بەفرانبار 2720

ئەپی "سیگناڵ" بە بڕیاری "کۆمیتەی فیلتێرینگـ"ـی ڕێژیمی ئێران  لە فرۆشگا ئانلاینەکان سڕدرایەوە.

بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئێراندا کە کەڵکیان لە ئەپی "سیگناڵ" وەردەگرت بەڵام ئەو ئەپە بە بڕیاری ڕێژیم چووەتە ناو لیستەی ئەو ئەپانەی کە کاری "تاوانبار"نەیان پێ دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکان دوای ئەوەیکە ئەو ئەپی "سیگناڵ" لە فرۆشگاکانی ئێران وەک "کافە بازاڕ و مایکێت" سڕدرایەوە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەگەر بیانهەوێ دانلۆدی بکەنەوە، ئیزنیان پێ نادرێت.

بڕیاری سڕینەوەی ئەپی "سیگناڵ" لەلایەن "کارگرووپی دیاریکردنی نموونەکانی تاوان" دراوە.

لە ئێران و کوردستاندا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک: "فەیس بووک؛ تێلێگرام، تویتێر و یووتیووب" فیلتێر کراون.

ساڵانێکە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران هەوڵ دەدات، کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ماڵپەڕەکان و سەرجەمی ئەو نەرمە ئامێرانەی کە لە ئێراندا زۆر بەکار دەهێنرێن، فیلتێر بکات.