کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێ شۆرای شاری بازرگان دەستیان لە کار کێشایەوە

16:51 - 7 رێبەندان 2719

سێ کەس لە شۆراکانی شاری بازرگان، بەهۆی نابەڕێوەبەریی شارەداریی ئەو شارە، پێکەوە دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان ڕاگەیاند.

سێ کەس لە شۆراکانی شاری "بازرگان"، سەر بە پارێزگای ورمێ، لە نامەیەکدا، بەهۆی وڵام نەدانەوەی داواکانی خەڵک و بەڕێوەبەرایەتیی نادروست، هەروەها کوشتنی کات لە بەڕێوەبردنی پرۆژەکانی شارەداریدا، دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان ڕاگەیاند.

"سەعید ئیسماعیلزادەگان، جەعفەر عەزیمی و حوسێن میرزازادە"، ئەو سێ شۆرایەی شاری بازرگانن کە دەستیان لە کار و بەرپرسایەتییەکانیان کێشاوەتەوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا لە ماوەی ڕابردوودا، شارەداری قوروە کە پێشتر لەلایەن ڕێژیمەوە وەک شارەداری نموونە ناسێندرابوو، بەتاوانی گەندەڵی دەستبەسەر کرا.