کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێ لاوی مەریوانی، پلەی پاڵەوانییان بەدەست هێنا

12:26 - 5 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: سێ کوڕە وەرزشوانی خەڵکی گوندی "نێـ"ـی شاری مەریوان، بوون بە قارەمانی کێبڕکێی "ددلیفت" و میداڵی قارەمانییان بۆ خۆیان مسۆگەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سێ کوڕە وەرزشوانی خەڵکی گوندی "نێـ"ـی سەر بە شاری مەریوان، لە کێبڕکێیەکانی وەرزشیی "ددلیفتـ"ـی پارێزگای سنەدا کە بە بەشداریی چەندین تیم لە شاری مەریواندا بەڕێوەچوو، پلەی قارەمانییان بەدەست هێنا و دوو میداڵی زێڕ و میداڵێکی زیویان بەدەست هینا.

لەو کێبڕکێیانەدا، "هیوا بشتام"، میداڵی زێڕ و پاڵەوانی، "پشتیوان پەرتەوی"، میداڵی زێڕ و پاڵەوانی و هەروەها "عەدنان بەردارە"، بە بەدەستهێنانی پلەی دووەم، میداڵی زیوی بەدەست هێنا.

هەر لەم پەیوەندییەدا و لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، "مونا عەبدی"، کچە وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، توانی لە کێبڕکێی تێکواندۆدا، پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت .ئەو کچە وەرزشوانە کوردە، لە کێشی ٤١- کیلۆگرەمدا، بە سەرکەوتن بەسەر کچە تێکواندۆکارێکی تایلەندیدا، میداڵی زێڕی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.