کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێ مەئمووری ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە سیستان و بەلووچستان کوژران

12:27 - 29 رێبەندان 2720

وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران بڵاوی کردووەتەوە کە سێ مەئمووری ئیتلاعات لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان کوژراون.

"قاسم حەسەنزادە" بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی قەرارگای قودسی سپا وتوویەتی، ئەو سێ مەئموورە لە کاتی مەئموورییەتدا لەلایەن کەسانێکی چەکدارەوە کوژراون.

ئەو سێ مەئموورە لە ماشینێکی بەسیجی شاری "نیکشەهر"دا بوونە و تەقەیان لێ کراوە و کوژراون. هەروەها یەکێکی دیکەیان لەو هێرشەدا بریندار بووە.

هەتا ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک کوژرانی ئەو سێ مەئموورەی وەئەستۆ نەگرتووە.