کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێ هاووڵاتیی بەلووچ لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە لە سێدارە دران

18:15 - 7 سەرماوەز 2721

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو دوو هاووڵاتی و ڕۆژی شەممەش هاووڵاتییەکی تری بلووچ لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە لە سێدارە دران.

ڕۆژی شەممە ٦ی سەرماوەز هاووڵاتییەکی بەلووچ بە ناوی "مەجید سەرگولزایی" لە بەندیخانەی زاهیدان و هەروەها دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی "عەبدولستار ڕەحمەت زێهی (شەبەخش) و "خان محەممەد ڕەحمەت زێهی" ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە بەندیخانەی ناوەندیی کرمان لە سێدارە دران.

بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان لە دەسپێکی ساڵی ٢٠٢١ی زایینییەوە تا ئێستا زیاتر لە ٥٦ هاووڵاتیی بەلووچ لە سێدارە دراون.