کوردستان میدیا: ڕۆژنامه‌ی تایمزی بریتانیا، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، سێ وڵاتی تورکیە، ئێران و ڕووسیه، بە تێکڕا ڕێک کەوتوون هەتا کورد لە سووریه لە نێو ببەن.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "تایمز"، له دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئامریکا له سووریه و دهسبههەڵگرتن له پشتیوانیكردنی لە هه‌سه‌ده، سێ وڵاتی تورکیە، ئێران و ڕووسیه ڕێک کەوتوون، هەتا به تێکڕا كورد له سووریە لەنێو ببەن.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، توركیه، ڕووسیه و ئێران ده‌یانه‌وێ به‌ته‌واوەتی كورد له سووریه لە نێو ببەن، بۆ ئه‌م هه‌وڵه‌ش چاوه‌ڕێی چوونەدەرەوی هێزه‌كانی ئامریکا له سووریه دەکەن.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئامریکا، ٢ هه‌زار و ١٠٠ سه‌ربازی له سووریەدا هەیە و پشتیوانی سه‌ره‌كیی هێزه‌كانی سووریەی دێموكرات "هه‌سه‌ده"ن.
دوای بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئامریکا لە سووریە و ئەفغانستان، قسە و باس لەسەر كشانەوەی هێزەكانی ئامریکا لە عێراق دەكرێت، بۆ ئەمە شارەزایەكی سەربازیی ئیسرائیلی هۆشداری دەداتە ئامریکا و دەڵێت: كشانەوەی هێزەكانی ئامریکا لە عێراق هەڵەیەكی ستراتیژی گەورە دەبێت و زیانێكی زۆر بەر هاوپەیمانانی ئامریکا وەك كورد، سعوودیە و ئیسرائیل دەكەوێت، بەپێچەوانەوەیش مانەوەی هێزەكە دەبێتە بەربەستێكی گەورە لە بەردەم هەوڵی فراوانخوازیی رێژیمی ئێرانەوە.
ئەو شارەزا نیزامییە هاوڕایە لەگەڵ زۆرینەی شارەزایان و چاودێرە سیاسییەكان، كە كشانەوەی ئەرتەشی ئامریکا لە سووریه، بە دیوەكەی تر سەركەوتنە بۆ ڕووسیه و ئێران و بۆ هاوپەیمانانی ئامریکا وەك كورد، سعوودیە و ئوردن و میسر و ئیمارات و ئیسرائیل دۆڕانە.