کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێ وڵاتی ئاڵمان، فەرانسە و ڕووسیە لەبارەی گەڕانەوەی ئێران بۆ بەرجام کۆ بوونەوە

13:02 - 11 خاکەلێوه 2721

ڕێبەرانی سێ وڵاتی ئاڵمان، فەرانسە و ڕووسیە ڕۆژی سێشەممە ١٠ی خاکەلێوە، لەسەر پێویستی و بەخێرایی گەڕانەوەی ڕێژیمی ئێران بۆ بەڵێنییەکانی بەرجام گفتوگۆیان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کۆشکی ''ئێلیزە'' بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاندووە کە ''ماکرۆن'' سەرکۆماری فەرانسە، ''پوتین'' سەرکۆماری ڕووسیە و ''مێرکیل'' سەرۆکی باڵای ئاڵمان، لە دانیشتنێکی هاوبەش کە بەشێوەی ئانلاین بەڕێوەچوو لەبارەی هاوئاهەنگیی هەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی ئێران بە زووترین کات بۆ بەرجام و پێبەندی بە بەڵینییەکان ڕێککەوتن.

هەروەها سەرۆک وەزیرانی بریتانیا و سەرکۆماری ئامریکا چەند ڕۆژ لەمەوپێش لەسەر پێویستیی گەڕانەوەی ئێران بۆ بەڵێنییەکانی بەرجام جەختیان کردبووە.

لەو بوارەوە وتەبێژی ''بوریس جانسۆن'' لە بەیاننامەیکدا وتبووی کە سەرۆکوەزیرانی بریتانیا و سەرکۆماری ئامریکا لەسەر گەڕانەوەی ئێران بۆ بەڵێنییەکانی بەرجام یەک هەڵوێستیان هەبووە.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە بەرپرسانی ڕێژیمی ئیران باسیان لەوە کردووە بۆ ئەوەی کە پیتاندنی ٢٠ لەسەدی ئۆرانیۆم ڕابگرین، دەبێ هەموو گەمارۆکان لەسەر ئێمە لاببردرێن.