کوردستان میدیا: لە شەڕی نێوان هێزی پێشمەرگە و تێرۆریستانی داعش لە شاری "کفری" سێ پێشمەرگەی کوردستان شەهید کران.
لە دواى هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له "کوڵەجۆ" سەر بە کفری، شەڕێکی قورس هاتەوە ئاراوە کە لە ئەنجامدا هێرشەکە تێک شکا و سێ پێشمەرگەش شەهید کران.
دوای ئەوەیکە چەکدارانی داعش لە گوندی "دەکەی سەرچەم" لە چیای "مرواری" لە سنووری "کوڵەجۆ" هێرشیان کردە سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان، شەڕێکی قورس هاتە ئاراوە کە هێرشی تێرۆریستانی داعش تێکشکێندرا .
لەو شەڕەدا سێ پێشمەرگە شەهید دەبن کە شوناسیان بەم چەشنەیە:
"لوقمان تاهیر نه‌جم"، خه‌ڵكى شارۆچكه‌ى ده‌ربه‌ندیخان له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه یەكەى ٨٠ .
"مەحموود محه‌ممه‌د مه‌عرووف"، خه‌ڵكى شارۆچكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه یه‌كه‌ى ٨٠ .
"زیاد خه‌لیفه سووڵتان"، خه‌ڵكى شاری كفرى له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ی کورستان لە یه‌كه‌ى ٧٠ و ٨٠
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا دەکەینەوە و ڕایده‌گه‌یه‌نێن، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له بۆ پاراستنی خەڵک و خاکی کوردستان و لەناوبردنی تیرۆر و تیرۆریستان لە ئاماده‌باشیی تەواودان.