کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێ ڕۆژە هێڵی تەلەفۆن و ئینتەرنێت لە "نییەر" پچڕاوە

12:17 - 26 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ترسی پێشمەرگەکانی شار لە گوندی نییەر، ماوەی چەند ڕۆژه هێڵی تەلەفۆن و ئینتەرنێتی پچڕاندووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کاربەدەستانی جینایەتکاری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ترسی چالاکییەکانی پێشمەرگەکانی شار، هێڵی تەلەفۆنی پچڕاندووە و هەتا ئێستاش دروست نەکراوەتەوە.

ڕێژیمی ئێران بۆ پێشگرتن لە چالاکییە تەبلیغییەکان و هەروەها لە ترسی خەڵکی دێموکراتپەروەری نییەر هێڵی تەلەفۆنی پچڕاندووە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ چوارەمین ڕۆژە کە هێڵی تەلەفۆن و ئینتەرنێت لەو گوندە پچڕاوە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ڕێژیم لە ترسی ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز، ئەو کارەی ئەنجام داوە.

لە بۆنە تایبەتەکانی حیزبی دێموکرات، دانیشتوانی نییەر  و بەتایبەتی لاوان، بە شێوەیەکی زۆر جیاواز چالاکی بەڕێوە دەبەن.