کوردستان میدیا: کۆڕی پەردەلادان لەسەر سێ کتێبی "کەریم دافعی ئازاد"، بە بەشداریی شاعیران و ئەدەبدۆستانی شارەکانی کوردستان، لە بانە بەڕێوە چوو.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢١ی سەرماوەزی ١٣٩٨ی هەتاوی، سێ کتێبی "ک. د.ئازاد" بە ناوەکانی "نیشتمانی تازەی شێعرم"، "کەشی شێعرم بارانییە" و "کوردانی سۆران" لە "تالاری ڕازاوە"ی بانە پەردەیان لەسەر لادرا.
ئەم ڕێوڕەسمە بە بەشداریی کۆمەڵێک شاعیر و ئەدەبدۆستی شارەکانی سەردەشت، پیرانشار، شنۆ، مەهاباد، بۆکان، مەریوان، سەقز و بانە بەڕێوە چوو.
ڕێوڕەسمەکە چەندین بڕگەی جیاوازی وەک خوێندنەوەی ژیاننامەی "ک.د.ئازاد"، سروود، وتار و ڕێزلێنانی لەخۆ گرتبوو.