کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێ کەس لە ئەندامانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە سیستان و بەلووچستان کوژران

11:19 - 9 رەزبەر 2720

سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەزبەر ڕایگەیاندووە کە سێ کەس لە ئەندامانی لە سیستان و بەلووچستان لەلایەن گرووپێکی نەناسراوەوە کوژراون.

لە ڕاگەیەندراوی سپای پاسداراندا هاتووە، دوو ماشینی سەر بە هێزەکانی بەسیجی شارستانی ''نیکشەهر'' لە ڕێگای نێوان ''ئەسپەکە بۆ نیکشە‌هر'' لەلایەن کەسانی چەکدار کە ماشینێک لە جۆری پێژۆ ٤٠٥یان پێ بووە، هێرشیان کراوەتە سەر.

لە ئاکامی ئەو هێرشەدا سێ کەس لە ئەندامان سپای پاسداران کوژران و یەکێکیشان بریندار بووە. هەتا ئێستا شوناسی ئەو گرووپەی کە هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانی سپای پاسداران ڕوون نەبووەتەوە.