کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێ ئەندامی سپای تێرۆریستی پاسداران لە دەوروبەری "چلچەمە" بە شێوەیەکی گوماناوی کوژراون

12:46 - 9 خەرمانان 2720

لە پایەگایەکی سپای تێرۆریستی پاسداران لە دەوروبەری کێوی "چلچەمە"ی سەقز، سێ ئەندامی ئەو ڕێکخراوە تێرۆریستییە بە شێوەیەکی گوماناوی کوژراون و سپایش هیچ ئاگادارییەکی لەوبارەوە بڵاو نەکردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە پایەگایەکی سپای تێرۆریستی پاسداران لە ئاوایی "بس" لە بناری کێوی چلچەمە، سێ پاسدار کوژراون و سپا بە خەڵکی ئەو گوندەیان وتووە کە خنکاون، بەڵام هۆکاری خنکانیانی بۆ خەڵک ڕوون نەکردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان هەر ئەو کاتە دەنگی تەقە لەو شوێنە بیستراوە و چەند ئامبوڵانسێک لە دوای تەقەکە و لە شوێنی ڕووداوەکە بینراون و چەند هێلیکۆپتێرێکیش بەسەر ئاسمانی ئەو ناوچەیەدا سووڕاونەتەوە و کوژراوەکانیان بۆ دیواندەرە ڕاگواستووە.

ماڵپەڕەکانی ڕێژیم و سپای پاسداران لەمبارەیەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو نەکردووەتەوە.