کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"سێرۆم" لە کوردستان و ئێراندا جیرەبەندی کرا

19:35 - 11 گەلاوێژ 2721

"ئەبەوی" سەرۆکی ئەنجوومەنی سێنفی پێرسۆنێلەکانی داڕووخانەکان وتوویەتی لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردوودا بەهۆی زیادبوونی لە ڕادەبەدەری ڕێژەی تووشبووان بە کۆڕۆنا "سێرۆم" جیرەبەندی کراوە و زۆربەی شیرکەتەکانی بەرهەمهێنەری "سێرۆم" تەنیا دەتوانن بەرهەمەکانیان لە نەخۆشخانەکاندا بڵاو بکەنەوە نەک دەرمانخانەکان.

ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە دروستە پچڕانی بەرق باندۆڕیکی زۆری لەسەر بەرهەمهێنانی کاڵاکان هەیە بەڵام بەرهەمهێنانی "سێرۆم" کاریکی زۆر سەخت نییە و دەتوانین بڵەین کێشەی نەبوونی "سێرۆم" زۆرتر دەگەڕێتەوە بۆ بێ‌کیفایەتی کاربەدەستان.

ماوەی سێ مانگە کە بڵاوکردنەوەی "سێرۆم" لە دەرمانخانەکان تووشی کێشە بوونە و بە هەر دەرمانخانەیەک تەنیا یەک کارتۆن "سێرۆمـ"ـی ٢٤ دانەیی نیو لیتری دەدرێت.