کوردستان میدیا: بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی میکۆنوس، سێمینارێک بە هاوکاریی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ بەڕێوە چوو.
ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی ٣٢ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی.، بۆ یاد و بیره‌وه‌ریی شه‌هید دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانی، سێمینارێک له لایه‌ن شانه‌ی هۆنهفووس، به هاوکاریی کومیته‌ی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له نۆروێژ به‌ڕێوه چوو.
سێمینارەکە بە سروودی نه‌ته‌وایه‌تی "ئه‌ی ڕه‌قیب" و ڕاگرتنی خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کورد و کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد.
پاشان په‌یامی کۆمیته‌ی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به‌م بۆنه‌وه له لایه‌ن "هیوا ئه‌حمه‌دی" به‌رپرسی ته‌شکیلاتی حیزب له نۆروێژ خوێندرایه‌وه.
لەو سێمینارەدا سرودی "ئه‌ی شه‌هیدان" له لایه‌ن کۆڕی سروودی لاوانەوە پێشکەش کرا.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو سێمینارەدا، کورته فیلمێک له سه‌ر ژیاننامه‌ی دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی له لایه‌ن به‌شی ڕاگه‌یاندنی کۆمیته‌ی گشتیی حیزب لە وڵاتی نۆروێژ پیشان درا.
دواتر "کامڕان ته‌یمووری" باسێکی له سه‌ر که‌سایه‌تی و ڕۆڵی شه‌هیدان دوکتور قاسملوو و دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی پێشکه‌ش به ئاماده‌بوان کرد که له به‌شێک که باسه‌که‌یدا ڕۆڵی کاریگه‌ریی ڕێبه‌رانی هه‌میشه زیندوو و دوکتور قاسملو و دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی له بواره‌کانی سیاسی و دیپلۆماسی خسته به‌رباس.
پاشان شێعرێک له لایه‌ن "سمکۆ بێکه‌س" و شێعرێک لە لایەن "لوقمان قاسمی" پێشکەش کران.
دواتر سروودی "شه‌هید گولی چیای به‌رزه" له لایه‌ن "موژده چاوشینی" پێشکەش کرا.
لە بەشێكی دیکەی ئەو سێمینارەدا " سوله‌یمان ئه‌حمه‌دنژاد" چه‌ند تایبه‌تمه‌ندی و بیره‌وه‌ری له‌گه‌ڵ شه‌هیدی رێبه‌ر دوکتورسهعید شه‌ره‌فکه‌ندی بۆ بەشدارنی سێمینارەکە باس کرد. هەروەها "مه‌نسوور عه‌زیزی" باسێکی له‌سه‌ر دوکتور سه‌عید شەرەفکەندی پێشکەش کرد
ناوبراو لە قسەکانیدا باسی له بواره جیاجیاکانی ژیانی دوکتور سه‌عید وه‌ک ژیانی منداڵی، ده‌وره‌ی خوێندکاری، سیاسی، نه‌ته‌ویی و هتد کرد.
له کۆتاییدا چه‌پکه گوڵی رێز پێشکه‌ش به کۆرگێره‌کان کرا.
لەو سێمینارەدا شاندی لێژنه‌ی پارتی دێموکراتی کوردستان، وێڕای به‌شداری لەو سێمینارەدا، چه‌پکه گوڵی ڕێز و وه‌فاداریان بۆ شه‌هیدانی میکۆنوس پێشکه‌ش به کۆمیته‌ی حیزب له نۆروێژ کرد.