سێ ڕێکخراوی گەشەی لاوانی کوردستان، یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان و یەکیەتیی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢١ی پووشپەڕ، بەبۆنەی ٣٢هەمین ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو، سێمینارێکیان لە سەنتەری لاوانی کۆیە بەڕێوە برد.
سەرەتای سێمینارەکە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتیی ''ئەی ڕەقیب'' و ڕاگرتنی چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.
دواتر لەلایەن ''سروور ڕێواز'' پێشکەشکاری سێمینارەکە بەخێرهاتنی گەرمی هەموو بەشداربووان، بەتایبەت ''دوکتور هۆشمەند عەلی مەحموود''، دوکتور ''هەژار ڕەحیمی'' و دوکتور ''ئاسۆ حەسەنزادە'' کرا.
پاشان پەیامی هاوبەشی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان، یەکیەتیی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد و ڕێکخراوی گەشەی لاوانی کورد لەلایەن خاتوو ''سەرگوڵ شابازی'' سکرتێری یەکیەتیی نەتەوەیی خوێندکارانی کوردەوە پێشکەش کرا.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو سێمینارەدا دوکتور ''هۆشمەند'' باسێکی لەسەر''ڕۆڵی دوکتور قاسملوو لە بزاڤی ڕزگاریخوازیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان'' پێشکەش کرد.
ناوبراو لە باسەکەیدا وتی: "لەسەر هەڵسەنگاندنی ڕۆڵی دوکتور قاسملوو دەبێ بە ئاگاییەوە ئەو سەردەمەی کە دوکتور قاسملوو تێیدا ژیاوە و نەک بە ڕوانگەی ئەمڕۆوە واتە دوای ڕووخانی بلۆکی سوسیالیستی و گۆڕانی جیهان سەیری بکرێت".
دوکتور ''هۆشمەند'' خەباتی دوکتور قاسملووی بەسەر دوو قۆناغی سەردەمی ڕێژیمی پەهلەوی و ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دابەش کرد کە لە هەر دووکیاندا ڕۆڵی گەورە و کاریگەری هەبووە.
دوکتور ''هۆشمەند'' باسی لەوە کرد کە دوکتور قاسملوو لە ئورووپا دۆزی کوردی بە دەرەوە ناساندووە و بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدا بووە کە دۆست و یار بۆ بزووتنەوەی کورد پەیدا بکات.
پاشان دێکۆمێنتێک لەسەر ژیان و کەسایەتیی دوکتور قاسملوو پێشکەش کرا.
لە بەڕگەیەکی دیکەی سێمینارەکەدا دوکتور ''ئاسۆ حەسەنزادە'' باسێکی لەسەر ''میراتی مەعنەویی دوکتور قاسملوو لە بەردەم تێپەڕینی کات و گۆڕانی هەلومەرج'' پێشکەش کرد.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە دوكتور قاسملوو نوێنگەی دۆزی ڕهوای نەتەوەی خۆی بوو و بۆ ئهمڕۆ و بۆ داهاتوو بووەته سهرچاوهی شوناس و جینایهتی تێرۆركردنی و ژیانی دوکتور قاسملوو دینامیزمی خهباته. ژیانی دوكتور قاسملوو خۆلاسهیهكی مهسهلهی كورده بهگشتی و ههموو ههوڵی ئهوه بووه كه له ژیانی سیاسیدا ئهو پاڕامێتره بێڕەحمانه بگۆڕێت كه مهسهلهی كوردیان تێدا دهرگیره.
دوکتور ''ئاسۆ'' لە باسەکەیدا وتی: ''دوكتور قاسملوو خهباتێكی فرەڕهههندی له كهسایهتیی خۆیدا كۆ كردبووهوە، ئهو دێموكرات بوو، سەركرده بوو، پێشمهرگه بوو، دیپلۆمات بوو. شهخسییهتی ناوبراو پردێكی پهیوهندی بوو لهنێوان تهزادهكانی دونیای كوردهواری و دونیای مۆدێڕن بوو''.
پاشان لەو سێمینارەدا دوکتور ''هەژار ڕەحیمی'' باسێکی لەسەر ''ڕەنگدانەوەی هزری دوکتور قاسملوو لەسەر بارودۆخی سیاسیی هەنووکەیی کورد'' پێشکەش کرد.
دوکتور ''هەژار'' باسی لەوە کرد کە یادکردنەوەی دوکتور قاسملوو هەموو ساڵێک خاوەن گرینگیی خۆیەتی و تێرۆری دوکتور قاسملوو وەبیرهێنەرەوەیەکی زوڵمێکە کە ویژدانی هەموومانی بریندار کردووە پەڵەیەکی نەنگە بەنێوچاوانی کۆمەڵگای مرۆیی و کۆمەڵگای پێشکەوتوو و دێموکراسیخوازیی دونیا.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە دوکتور قاسملوو کۆمەڵێک پرەنسیپ و بنەما و بەهای هێناوەتە نێو کایەی سیاسی کە بە چاوی جیهان شەمول سەیری دەکرێت و یادی قاسملوو وەبیرهێنانەوەی نەریتێکی شۆڕشگێڕییە.
هەروەها دوکتور ''هەژار'' وتی: ''دوکتور قاسملوو مرۆڤێکی تەواو شۆڕشگێڕە و کە چەمکەکانی بە ئینسانی کردووە و لە قالبی ئیدئۆلۆژیدا قەتیسی نەکردووەتەوە''.
ئەو سێمینارە بە دەربڕینی ڕا و بۆچوونی بەشداربووان کۆتایی پێهات.