کوردستان میدیا: "ڕۆژین فەرەجی" كچە خوێندكاری خەڵكی شاری ورمێ، لە زانكۆی پۆلیتێکنیک لە شاری هەولێر، سمینارێكی تایبەت لە سەر ڕۆڵی ڕێبەری گەورەی نەتەوەی كورد د.قاسملوو لە بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی كورددا بەڕێوە برد.
"ڕۆژین فەرەجی" خوێندکاری بەشی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتێکنیکی هەولێر لە چوارچێوەی ڕاسپاردە و ئەرکێکی زانکۆیی بە بەڕێوەبردنی سمینارێک لەسەر ژیان و بەسەرهاتی ڕێبەری گەل دوکتوور قاسملوو، ڕۆڵی دوکتور قاسملوو لە خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کورد، دوکتور قاسملوو قوربانی دەستی تێرۆر و دوکتورینی سوسیالیزمی دێموکراتیک خوێندکاران و قوتابیانی ئەم بەشەی لەگەڵ کەسایەتی بەرزی قاسملوو ئاشنا کرد.