ئەنیستیتۆی کورد لە پاریس سێمینارێکی نێودەوڵەتی لە کۆشکی "لۆکزامبورگ" لەسەر شەهیدی نەمر دوکتور قاسملوو بەڕێوە دەبات.
لەو سێمینارەدا کەسایەتییە سیاسییەکانی کوردستانی، ئێرانی، ئورووپایی و جیهانی تێیدا بەشدار دەبن.
لەو سێمینارەدا لەسەر کەسایەتی، بیر و هزری دوکتور قاسملوو و دەسکەوتە نێونەتەوەییەکانی ناوبراو بۆ نەتەوەی کورد گفتوگۆ دەکرێت.
ئەو سێمینارە ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ٢٨ی ڕێبەندان، بەرانبەر لەگەڵ ١٧ی فێڤرییە، لە پاریسی پێتەختی فەرانسە بەڕێوە دەچێت.