کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێناتۆر تێد کروز: ئێمە دەبێ ڕێژیمی ئێران بروخێنین

13:20 - 25 خەرمانان 2721

''تێد کروز'' سیناتۆری کۆماریخوازی ئامریکا بە پەیوەستبوون بە کۆنوانسیۆنی نێونەتەوەیی ئێرانی ئازاد ڕایگەیاندووە کە ئێمە دەبێ ڕێژیمی ئێران بڕوخێنین.

''تێد کروز'' بە بڵاوکردنەوەی وتارێک لە ڕۆژنامەی ''واشنتۆن تایمز'' وتوویەتی کە چالاکییە تێکدەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە ڕوونی دیارە.

ناوبراو لەو وتارەی خۆیدا نووسیویەتی: ''ڕێژیمی ئێران بە دوای پەرەپێدانی مووشەک، نەمانی ئامریکا و هاوپەیمانەکانی یەک لەوانه ئیسرائیل، پێکهینانی گرووپی تێرۆریستی لەنێو عێراق، یەمەن، لوبنان و دابینکردنی ماڵی و پەرەپێدانی تێرۆریزم لە سەرتاسەری جیهان و ئەنجامدانی جینایەتی چاوەڕوانەکراوی ماڤی مرۆییە".

ئەو سیناتۆرە وتوویەتی: ''٦ ساڵ لەمەوپێش باراک ئۆباما ڕێککەوتنی ناوکیی کارەساتباری لەگەڵ ڕێژیمی ئێران واژۆ کرد و ئەو ڕێکكەوتنە عەلی خامنەیی بەرەو دروستکردنی وزەخانەی ناوکی هان دا''.

ناوبراو باسی لەوە کردووە: ''ئەو ڕێککەوتنە دیسان ڕێژیمی ئێرانی بە سیستمی ماڵیی جیهانی گرێ داوە و تەرخانکردنی سەدان میلیارد دۆلار بە ئاخوندەکان، هەمووی ئەوەیکە بۆ پارەسپی کردنەوە و پەرپێدانی تێرۆریزم پێویست بوو، دەستی ئەوانی ئاوەڵا کرد''.

''تێد کروز'' وتوویەتی: "کاتێک ئێمە لە بابەت داهاتووی ئێران قسە دەکەین، لەسەر ئەو باوەڕەم کە ئێمە دەبێ ڕێژیمی ئێران بڕوخێنین".