کوردستان میدیا: کۆنگرەی لاوانی سوسیال دێموکراتی جیهان، دوای سێ ڕۆژ کاری بەردەام کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کۆنگرەی لاوانی سوسیال دێموکراتی جیهان، پاش کۆتایی هێنان بە بەرنامەی کاریی و خستنە بەرباسی پرۆژە و داخوازییەکان لە ٣ ڕۆژ کاری بەردەوامیدا، شەوی شەممە ڕێکەوتی ٨ی ڕەشەمەی ١٣٩٤ی هەتاوی، کۆتایی بە کارەکانی هات.
ڕۆژی سێهەمی کاری کۆنگرە تەرخانکرابوو بۆ پێداچوونەوە بە بەرنامە و پێڕەو و ئەساسنامەی ڕێکخراوی ئینتێرناسیۆناڵ سوسیالیستی لاوان ، ئەم بەشەی کاری کۆنگرە خاڵ بە خاڵ خرایە بەر دەنگدان و پاش ئاڵوگۆڕەکان دوبارە پەسەند کرایەوە.
دواتر وتاری چەندین کەسایەتیی میوانی کۆنگرە پێشکەش کران .
پاشان لە لایەن سکرتێری یوسی، ئەڤین ئێنجێر وتارێک پێشکەشکرا و باس لە کار و چالاکیی ٢ ساڵی ماوەی سکرتێریی ناوبراو کرا، کە دواتر لە لایەن بەشدارانی کۆنگرەوە پێشوازییەکی گەرم لە وتارەکەی کرا و دەستخۆشی لێکرا.
کۆتایی کاری کۆنگرەی لاوانی سوسیال دێموکراتی جیهان، تەرخان کرا بۆ هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری نوێی IUSY .
لەم بەشەدا کاندیدای سەرجەم پۆست و بەشەکان خۆیان ناساند.
لە هەڵبژاردن بۆ سەرۆکی گشتی ئینتێرناسیۆناڵ سوسیالیستی لاوان، هاوارد لی لە وڵاتی مالزییەوە وەک سکرتێری نوێی IUSY هەڵبژێردرا.
دواتر بۆ سەرجەم بەش و کۆمیتەکانی یوسی ٣١ کەسی دیکە هەڵبژێردران .
دوای تەواوبوونی بەشێ هەڵبژاردن، پێداچوونەوە بە بڕ و شێوازی دانی حەقی ئەندامەتی کرا و پرۆگرامی کاریی نوێی ٢٠١٦ بۆ ئەندامانی بەشدار ڕوونکرایەوە.
کۆنگرە بە سروودی ئینتێرناسیۆناڵ کۆتایی بە کارەکانی هێنا.