![](/weney-mallperr/8736.jpg)
کوردستان میدیا: بە هۆی ئاگر کەوتنەوە لە چەند دارستان لە ناوچەکانی سنە، سائینقەڵا، سەوڵاوا و ئیلام، رێژەیەکی بەرچاو لە دار و لێڕەوارەکانی کوردستان لەئاگردا سووتان.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ئاگرگەوتنەوە لە دار و لێڕەوارەکانی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوە کە خەسارێکی بەرچاو بە ژینگەی کوردستان بگات.
لە درێژەی رەوتی بەرزبوونەوەی گڕتێبەردانی دارستانەکانی کوردستان، رۆژی شەممە، رێکەوتی ١٦ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی، ١٣٠ هێکتار لە لێڕەوارەکانی کوردستان لە ناوچەی سولێمان ئاوا هەڵکەوتوو لە ناوەندی سائینقەڵا، ئاگر تێبەر درا و زیانێکی زۆری وەبەر ژینگەی ئەو ناوچەیە کەوت.
ئەم ئاگرە بە هەوڵ و تێکۆشانی ژمارەیەک لاوانی ژینگەپارێزی شاری سائینقەڵا و دانیشتوانی خۆجێیی ئەو شارە، پاش ١٠ کاتژمێر کوژایەوە.
رۆژی پێنجشەممەی رابردووش نزیک بە ٤ هێکتار لە لێڕەوارەکانی گوندی رۆواری سەر بە سەوڵاوا لە ئاگردا سووتا.
لەو پێوەندییەدا چەند رۆژ پێشتریش دوو هێکتار لە دارستانەکانی تووسنەوزەری پارێزگای سنە، لە ئاگرکەوتنەوەیەکدا سووتا و بەو هۆیەوە چەندین هێکتار لە دارستانەکانی ئەو پارێزگایە لەناوچوون.
هەر لەم پێوەندییەدا و لەو ماوەیەدا، دوو هێکتار لە مووچە و مەزراکانی هلیلان سەربە شارستانی شیروان و چەرداوڵ لە پارێزگای ئیلام، لە ئاگردا سووتان.
لەلایەکی دیکەشەوە، لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا زیاتر لە سەد هێکتار لە لێڕەوارەکانی زنجیرە چیای شەلم کە دەروانێتە سەر شاری ئیلام لە ئاگردا سووتا.
ناوچەی ئەرغەوان، هانیوان و مل پنجو ناوەندی ئاگرکەوتنەوەکان بوون و تێیدا زیاتر لە سەد بنەداری بەڕوو سووتان.
ئەو ئاگرکەوتنەوانە بە یارمەتی خەڵکی ناوچەکە کۆنترۆڵ کراوە بەڵام بە هۆی نەبوونی پشتیوانی هەوایی و کەلوپەلی ئاگرکوژینەوە، کۆنترۆڵی ئاگرەکە زۆری خایاندووە.
بەوتەی بەرپرسی سەرچاوە سروشتییەکانی ئیلام، لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ١٢ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لەلێڕەوارەکانی ئیلام رووی داوە کە زیاتر لە ١٣ هەزار هێکتار لەوەڕگە و لێڕەواری لەناو بردووە و هۆکاری زۆربەی ئەو ئاگرکەوتنەوانە مرۆیی راگەیەندراوە.
بەپێی راپۆرتێک کە لەلایەن چالاکانی ژینگەپارێزییەوە بڵاو بووەتەوە نزیکەی لەسەدا ٢٠ی دارستانەکانی داربەڕووی کوردستانی رۆژهەڵات بە هۆی ئاگرکەوتنەوەی ساڵانە و لەڕادەبەدەر، بۆ هەمیشە توانای روانەوەیان لە دەست داوە.
ساڵانە پانتایییەکی زۆر لە دارستان و لەوەڕگەکانی پارێزگاکانی کوردستان و بە تایبەت ناوچە سنوورییەکان ئاگریان تێبەر دەدرێت و بەرپرسانی رێژیم هیچ هەنگاوێک بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە هەڵ ناگرن.