
زیاتر لە ٦٥٠ کەس لە زیندانییانی سیاسی، کەسانی هونەرمەند و فەرهەنگدۆست، چالاکانی کرێکاری و مەدەنی، مامۆستایان و ڕۆژنامەنووسانی ئێرانی لە بەیاننامەیکدا بڵاویان کردووەتەوە کە خەڵکی ئێران وەکوو دەستوپێوەندییەکانیی ڕێژیم مافیان هەیە بۆ داخوازییەکانیان بێنە سەر شەقامەکان.
ئەو داخوازییە لە حاڵێکدا کراوە کە بەپێی نووسینی واژۆکەران، "ئەمڕۆ لە ئێران بە دەگمەن کەسێک دەبینی کە بەهۆی سیاسەتەکان، ئامانج و کردەوە ئیدۆئۆلۆژیک و نابەرپرسانەکانی دەسەڵات و دەوڵەتەکانی چەند دەیەی ڕابردوو، جەرگیان نەسووتابێت".
هەروەها لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: "بەو شێوەیە کە دەسەڵات شەقامەکانی بۆ ڕێوڕەسمە جۆراوجۆرەکان خستووەتە ژێر دەسەڵاتی دەستوپێوەندییەکانی، دەبێ ئەو مافەش بە خەڵکی ئاسایی و ناڕازی بدرێت".
واژۆکەرانی ئەو بەیاننامەیە لە درێژەدا دوایان کردووە کە بەخێرایی دەسبەسەرانی ڕووداوەکانی ئەو دواییە و هەموو زیندانییانی سیاسی ئازاد بکرێن و هۆشدارییان بە سەرکوتکەران داوە کە "ئامرازی کوشتار و توندوتیژی فڕێ بدەن".