کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەربازێک لە کرمان لە دەرگیری لەگەڵ چەند کەسی نەناسراو کوژرا

13:35 - 13 جۆزەردان 2720

ڕۆژی سێشەممە ١٣ی جۆزەردان، سەربازێکی "قەرارگای عەمەڵیاتیی ئەبووزەر" لە کرمان لە دەرگیرییەک لەگەڵ کاروانێکی ماتۆڕسواری چەکدار کوژرا.

''عەبدولڕەزا نازری''، فەرماندەی ئینتزامیی پارێزگای کرمان باسی لەوە کردووە کە قەرارگای عەمەڵیاتیی کرمان شەوی ڕابردوو لە دەوروبەری بەخشی ''ماهان'' لەگەڵ گرووپێکی ماتۆڕسواری چەکدار دەرگیر بووە.

بە وتەی ناوبراو، لەو دەرگیرییەدا سەربازێک بە ناوی '' ئەبولفەزل مەهدیزادە'' لە هێزەکانی ڕێژیم کوژراوە و هەروەها کەسێکیش لەو گرووپە چەکدارە کوژراوە.