کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەربازێکی کورد بە ١٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

13:08 - 11 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: دادسەرای نیزامیی ڕێژیمی ئێران له شاری مەریوان، سەربازێکی کوردی خەڵکی ئەو شارەی بە ١٥ ساڵ زیندان و دووخرانەوە بۆ زیندانی بەندەرعەباس مەحکووم کرد.

"تەحسین پیروزی" تەمەن ٢٠ ساڵ کوڕی تەعلیم خەڵکی گوندی "سەردۆش"ی شاری مەریوان، لە لایەن دادسەرای نیزامیی ڕێژیم لەوە بە ١٥ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی بەندەرعەباس مەحکووم کرا.

حوکمی ئەو زیندانییە کوردە، بە ئامادەبوونی پارێزەری دیاری کراوە، بڕدراوەتەوە و ناوبراو سەبارەت بەو حوکمە ناڕەزایەتی دەربڕێووە.

دادسەرای نیزامیی ڕێژیم ئەو سەربازە کوردەی بە تۆمەتی "سیخوڕی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" مەحکووم کردووە.

ئەو سەربازە کوردە کە لە پایگای سەردۆش، سەرباز بووە، ڕێکەوتی ٢٤ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە لایەن ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر و بۆ لێپرسیەنەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئەو ئیدارەیە کراوە.

تەحسین پیروزی، هەنووکە لە زیندانی مەریوان دایە و چاوەرێی کۆتا بڕیاری دادگایە.