کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەربانی قوتابخانەیەک لە پارێزگای "هورمۆزگان" بەسەر قوتابییەکاندا ڕووخا

12:21 - 15 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: لە شاری "میناب" سەر بە پارێزگای هورمۆزگان، سەربانی قوتابخانەیەک بەسەر قوتابییاندا ڕووخا و هەتا ئێستا لە زیانی گیانیی قوتابییان هیچ زانییارییەک لەبەر دەستدا نییە.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بودجەی سەرسووڕهێنەر بۆ مووشەکسازی و گرووپە تێرۆریستییەکانی خۆی دابین دەکات، بەڵام  قوتابییان لە دژواترین دۆخدا وانەکانیان دەخوێنن.

ناستانداربوونی قوتابخانەکانی ئێران و گوێنەدانی بەرپرسانی ڕێژیم به دۆخی قوتابخانەکان، بەردەوام گیانی منداڵان دەستێنێت و هیچ کەس یان ناوەندێکیش لەم بارەوە خۆی بە بەرپرسیار نازانێت.

ڕێژیمی ئێران باس لەوە دەکات، بودجه‌ی‌ ئەوتۆ‌ بۆ دروستكردنی‌ قوتابخانەی نوێ ته‌رخان نه‌كراوە و کەمیی بودجە لە ئاستی ئێراندا هەیە.

بەشێکی زۆر لە قوتابییان لە کوردستان و ئێران لە کانێکسەکاندا وانەکانیان دەخوێنن.

لە لایەکی دیکەوە خەڵک بە شێوەی خۆڕسک قوتابخانەکان سەرنیا دەکەنەوە.