کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرجەم داراییەكانی رێژیمی ئێران لە وڵاتی كانادا بلۆكە كران

14:30 - 12 خەزەڵوەر 2712

كوردستان میدیا: دەزگای قەزایی وڵاتی كانادا بڕیاری بلۆكە كردنی داراییەكانی رێژیمی ئێرانی لەو وڵاتە دا و هەروەها بینای باڵوێزخانەی ئەو وڵاتەش لە ریزی كەلوپەلە بلۆكە كراوەكان دایە.


ئەو بلۆكە كردنە پێوەندیی بە سزادانی نەختی ١٣ میلیۆن دۆلاری ئەمریكاوە هەیە كە ماوەیەك لەمەوبەر دەزگای قەزایی ئەمریكا، ئێرانی بە هاوكاری گرووپی حەماس لەپێوەندی كاری تیرۆریستی تاوانبار كردبوو.
ئەو هێرشە ١٠ ساڵ لەمەوبەر لە زانكۆیەكی بیت‌المقدس رووی دا و تێیدا هاووڵاتییەكی ئه‌مریكایی كوژرا.
داراییە بلۆكە كراوەكانی رێژیمی ئێران هەتا یەكلایی كردنەوەی ئەو پرسە لە ژێر دەسەڵاتی حكوومەتی كانادا دا دەبن.

دەزگای قەزایی وڵاتی ئەمریكا ساڵی ٢٠٠٧ رایگەیاند، گرووپی حەماس بە هاوكاری رێژیمی ئێران ئەو هێرشە تیرۆریستییەیان ئەنجام داوە.
هەتا ئێستا لێپرسراونی رێژیمی ئیسلامی تاران پەرچەكردارییان بەو هەوڵەی وڵاتی كانادا نیشان نەداوە.