کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرجەم، ٣٨٢ هێکتار لە سروشتی ئیلام و سنە لە ئاگردا سووتاوە

12:16 - 20 جۆزەردان 2721

ئەمساڵ لە ئەنجامی ٣٦ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەدا لە دارستانەکانی "سنه" ٣٣٢ هێکتار لە دارستانەکانی ئەو پارێزگایە لە ئاگردا سووتاون.

ئەو ئاگرکەوتنەوانە بووەتە هۆی ئەوەیکە گیاوگوڵێکی زۆر لەنێو بچێت.

ساڵی ڕابردوو ١ هەزار و ٤٤٥ هێکتار لە دارستانەکانی سنە لە ئاگردا سووتان.

هاوکات ڕۆژی ڕابردوو لە پارێزگای ئیلام لە شاری "ئەیوان" ٥٠ هێکتار "گەنم و جۆ"ی وەرزێڕان لە ئاگردا سووتاوە.

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەشێکی زۆر لە دارستانەکانی کوردستان لەلایەن کەسانێکی سەر بە ڕێژیمی ئێرانەوە ئاگریان تێبەردراوە و بەشێکی زۆر لە ژینگە و سروشت لەنێو چووە.

وەک هەمیشە ئەم ئاگرە بە هەوڵی خەڵک و ژینگەپارێزانی کوردستان کۆنترۆڵ کراوە و پاش کوژاندنەوەی ئاگرەکە، تیمێکی ئاگرکوژێنەوەی شارۆچکەی "گردکشانە" گەیشتوونەتە شوێنی ڕوودانی ئاگرکەوتنەوەکە.