کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی شاندی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە نوێنەرایەتی حیزبی دێموکرات

11:54 - 9 خاکەلێوه 2721

ناوەندی ڕەوەندی كورد لە دیاسپۆرا، بە سەرپەرەستیی "کەژاڵ محەممەد دەروێش" سەردانی بنکەی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لە هەولێر کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ی کوردی شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی كورد لە دیاسپۆرا، بە سەرپەرەسیتی "کەژاڵ محەممەد دەروێش" سەردانی بنکەی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکرات لە هەولێری کرد.

شاندی میوان لەلایەن "محەممەدساڵح قادری" بەرپرسی پێوەندییە کوردستانییەکانی حیزبی دێموکرات پێشوازی لێکرا.

لەو دیدارەدا ئاوڕێک لە بارودۆخی کورد لە دیاسپۆرا درایەوە و گرینگیی ڕێكخستن و وەگەڕخستنی ئەو پوتانسیەلە نەتەوەییە بۆ لۆبیگەری لە دەرەوەی وڵات و ڕاكێشانی پیشتیوانی وڵاتان بۆ جووڵانەوەی نەتەوەیی كوردستان گرینگ وەسف کرا.