کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی شاندێكی سازمانی دێمۆكراتیكی یارسان لە دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆكرات

22:40 - 11 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: لەدانیشتنی شاندی سازمانی دێمۆكراتیكی یارسان لەگەڵ شاندی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران پرسی هەوڵدان بۆ هاوكاریی و هاودەنگی هاتۆتە ئاراوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، سەر لەبەیانی رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 11‌ی خاكەلێوە شاندێكی سازمانی دێمۆكراتیكی یارسان كە پێكهاتبوون لەبەڕێزان عەلی مێهرابی، بەشیر ئەمیرخانی، منوچێهر عەزیزی ‌و بیژەن ئومیدی سەردانی دەفتەری سیاسی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانیان كرد‌و لەلایەن هەیئەتێكی دەفتەری سیاسی حیزبەوە بە سەرپەرستی بەڕێز حەسەن شەرەفی جێگری سكرتێری گشتی حیزبی دێمۆكرات پێشوازیان لێكرا.
ئامانج لە سەردانی سازمانی دێمۆكراتیكی یارسان باس كردن لەسەر كار و تێكۆشان لە بواری سیاسی ‌و نەتەوەیی بوو و هەروەها لایەنێكی دیكەش هەوڵدان بۆ هاوكاری ‌و هەماهەنگی لەگەڵ حیزبی دێمۆكرات، لەسەر پرسە سیاسییەكان بوو.
پاشان بەڕێز حەسەن شەرەفی وێڕای سپاس لە هەڵوێستی دۆستانە ‌و بەرز نرخاندنی كار ‌و تێكۆشانیان رایگەیاند، حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران یارمەتیدەری هەموو ئەو كەس ‌و لایەنانەیە كە بۆ ئامانجەكانی گەلی كورد تێدەكۆشن.