کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی سوێد

22:07 - 21 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: شاندێکی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی وەزارەتی دەرەوەی سوێدی کرد و لەگەڵ نوێنەرانی ئەو وەزارەتخانەیە کۆبووەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، شاندێکی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی \'\'حەمید تەیمووری\'\'، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٠ی گەلاوێژی ١٣٩٣ی هەتاوی، سەردانی وەزارەتی دەرەوەی سوێدی کرد و لەگەڵ \'\'کارل لەیفلەند\'\' نوێنەری دەوڵەتی سوێد بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێران و کوردستان کۆبووەوە.

دۆخی هەنووکەیی کوردستانی باشوور، هێرشەکانی داعش بۆسەر کوردستانی سووریە و عێراق و ئاوارەبوونی کوردەکانی دانیشتووی شنگال، فرۆشتن و سەوداکردن بە ژنان و منداڵان لەلایەن داعشەوە و هەروەها بارمتەگرتنی کچان و ژنان و بەگشتیی کۆمەڵکوژییەکانی داعش لە کوردستان، کۆمەڵە باسێک بوون لەو دیدارەدا وروژێنران.

بەشداریی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شەڕی دژی داعش لە دەڤەری مەخموور بەشێکی دیکەی باسەکانی ئەو دیدارەی پێکهێنابوو.

کاردانەوەی رێژیمی ئێران لەهەمبەر بەشداریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بەرەکانی شەڕ و کاریگەریی ئەو شەڕە لەسەر بیروڕای گشتی، بەشێکی دیکەی باسەکانی ئەو دیدارە بوون.

9113.jpg
دیداری نوێنەری حیزبی دێموکرات و نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوەی سوێد