کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردێڕەکانی ئاور چاپ کرا

12:09 - 24 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا:کۆی شێعرەکانی شاعێرێکی نوێخوازی کورد لە یەکێک لە چاپخانەکانی شاری سنە چاپ کرا و ئەو بەرهەمە بە کتێبخانەی کوردی زیاد کرا.

سه‌ردێڕه‌کانی ئاور کۆی شێعره‌کانی شاعیری نوێخوازی کورد، "یوونس ڕه‌زایی"، کە بەرهەمەکانی ئەو شاعێره هەتا ساڵی ٢٠١٨ی زایینی لە بەر دەگرێت، چاپ و بڵاو کرایەوە.

سەرجەم کتێب و کۆی به‌رهه‌مه‌ تازه‌ چاپکراوه‌کانی مامۆستا "یوونس ڕەزایی"، که‌ ئه‌مساڵ له‌ لایه‌ن چاپه‌مه‌نی مانگ له‌ شاری سنه‌ چاپ کرا بریتین له‌: "تەنیایی لە تیراژی پایزدا، سەمفونی پێنجەمی باران، نەشتەر بە ڕەنگێکی دیکه‌ی ترەوە، شین‌ترین بەتاڵ، منم شاعێری ژنانی چاوەڕوان و کایە بە ئەلف و بێی گریان".

یوونس ڕەزایی ساڵی ١٣٥٤ی ھەتاوی، لە شاری بۆکان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە دایک بووە و یەکێک لە شاعێران و نووسەرانی کوردە.

 ڕەزایی  کارناسی تێکنۆلۆژیی پەروەردەی لە زانکۆی تەورێز و ماستەری زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی زانست و توێژینەوەکانی تاران تەواو کردووە. ئێستاش لە "بنکەی ڕاھێنانی ھزری مناڵان و مێرمنداڵانـ"ـی شاری بۆکان دامەزراوە.