کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرما بەرهەمی وەرزێڕانی قووچانی برد

11:07 - 13 رەزبەر 2720

یەک هەزار هێکتار لە بەرهەمی زەوییەکانی قووچان بەهۆی سەرماوە تووشی خەسار بوونە و زیانیان پێگەیشتووە.

بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما بۆ ژێر سیفر لە قووچان، ٤٥٠ هێکتار زەویی تەماته، ٥٠ هێکتار خیار و ٤٥٠ هێکتاریش گەنمەشامی زیانی پێگەیشتووە. ڕێژەی ئەو خەسارەتە سەرجەم ١٩ هەزار و ٨٠ ملیۆن تمەن بەراورد کراوە.

وەرزێڕان لە کوردستان و ئێران سەرەڕای ئەوەیکە پشتیوانیی ماددی و مەعنەوییان لێ ناکریت، لە کاتی هەڵگرتنەوەی بەرهەمەکانیان بەهۆی نەکڕینی بەرهەمەکانیان تووشی زیان دەبن.

قووچان شارێکی کوردنشینە لە پارێزگای خوراسان. ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە دەگاتە یەک سەد و ١٥ ھەزار کەس. زۆرینەی دانیشتووانی ئەو شارە کوردن و بە زاراوەی کرمانجی قسە دەکەن.

پێکھاتەی کورد لە قووچان بریتییە لە ھۆزی "زەعفەرانلوو، بێچرانلوو و میلانلوو" کە کاتی خۆی بۆ ئەو شوێنە کۆچیان پێکراوە.