کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرما و سۆڵە تەنگی بە خەڵک هەڵچنیوە

13:10 - 23 رێبەندان 2719

بارینی بەفری زۆر و سەرما لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات خەڵکی تووشی کێشە و گرفت کردووە.

بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و سەرما و سۆڵە، زۆرێک لە ڕێگا سەرەکییەکانی گوندەکانی شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات داخراون و هاتوچۆ بۆ خەڵک دژاور بووە.

هەروەها ساردبوونی هەوا و هاوکات درێژەی بارینی بەفر و بۆران، بووەتە هۆی داخرانی زۆربەی قوتابخانەکان لە قۆناغە جیاوازەکانی خوێندندا.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی کەشناسیی کوردستان، سەرما لە کوردستاندا ڕێکۆردی ٣٠ ساڵەی شکاندووە، بەشێوازێک کە پلەی هەوا لە شاری "بانە" ١٧ پلە ژێر سفر بووە و لە "هەوەتوو"، پلەی هەوا گەیشتووەتە ٢٦ پلە ژێر سفر.

ڕێکخراوی کەشناسی ڕایگەیاندووە، سەرما لە ڕۆژانی ڕابردووشدا بەردەوام دەبێت.

هەروەها لە شارەکانی دیکەی ئێراندا، خەڵک بەهۆی بەفر و سەرماوە تووشی کێشە و گرفت بوونە و لە شاری گیلان لە باکووری ئێران هەتا ئێستا ٨ کە س بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەست داوە.