کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرهەنگێکی سپای پاسداران لە بۆکان کوژرا

18:26 - 16 خاکەلێوه 2721

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ١٦ی خاکەلێوە کاتژمێر ٣:٣٠ خولەکی دوانیوەڕۆ سەرهەنگ "مورتەزا ئەمین پوور" یەکێک لە مۆرەکانی سپای پاسداران لە  بۆکان کوژرا.

ناوبراو لەژێر پردی "کۆسە"ی بۆکان کوژراوە.

ناوبراو خەڵکی "سایین قەڵا" بووە و لە بنکەی ئەسڵیی سپا لە جادەی بەنداو کاری کردووە.

ناوبراو کەسێک بووە کە لە ئەزیەت و ئازاری خەڵكدا دەستی هەبووە و زانیارییەکان کوژرانی ئەو ئەندامەی سپا بۆ کێشەی نێوان کاربەدەستانی ڕێژیم لە فەرمانداریی بۆکان دەگەڕێننەوە.

هەندێک سەرچاوەی نافەرمی باس لەوە دەکەن ئەو کەسە خۆی کوشتووە.