کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرچاوەی ئاوی شیرین لە کوردستان و ئێران مەترسی وشکبوونیان لەسەرە

12:50 - 11 خەرمانان 2721

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٠ی خەرمانان "ڕەزا شەهبازی" بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی مەترسییەکانی ژینگەیی وتوویەتی لە ئێراندا ٦٠٩ دەشت بوونی هەیە و لەو ڕێژەیە نزیک بە ٥٠٠ دەشت ئاوی شیرینیان هەیە.

"شەهبازی" جەختی کردووەتەوە تەواوی دەشتەکانی ئێران کە ئاوی شیرینیان هەیە لەگەڵ کێشەی ڕۆچوون بەرەوڕوونە.

ناوبراو هۆکاری ئەسڵیی ڕۆچوونی ئەو دەشتانەی گەڕاندووەتەوە بۆ "کەڵکوەرگرتنی لە ڕادەبەدەری ئاو، لە ئاوە ژێرزەوییەکان و نەبوونی بەڕێوەبەریی باش بۆ پاشکەوتە ئاوییەکان".

بەپێی ئامارەفەرمییەکانی ڕێژیم ٩٠٠ هەزار چاڵی ئاو لە ئێراندا بوونیان هەیە و لەو ڕێژەیە ٤٠ لەسەدی ئەو چاڵانە ئیزنیان نییە.

دامەزروەی لێکۆڵینەوەی "ئینتێل لەب" ڕووچوونی زەوییەکانی دەورووبەری شاری "تارانـ"ـی وەک "بۆمبی کاتژمێری" وەسف کردووە و ڕایگەیاندووە ئەو ڕووچوونە مەترسییەکە بۆ سەر گیانی ١٣ ملیۆن کەس لەو ناوچەیە.