![](/content/upload/1/news/48601_w920.jpg)
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراقی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە کە "قاسم مه‌حموود کەریم موسلێح" فه‌رمانده‌ی ئۆپەراسیۆنه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی له‌سه‌ر فه‌رمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق و بڕیاری دادگا و به‌گوێره‌ی مادده‌ی ٤ی یاسای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تێرۆر ده‌سبەسەركراوه.
"مستەفا ئەلکازمی" ڕایگەیاندووە: "لێکۆڵینەوەکان لەسەر "قاسم مەحموود" بەردەوامە و هەتا کۆتایی لێکۆڵینەوەکان لە دەستبەسەریدا دەمێنیتەوە.
هەروەها "ئەلکازمی" جەختی کردووەتەوە کە بوونی بەشێک لە گرووپە چەکدارەکان مەترسیی پێشێلکردنی یاسای بنەڕەتی و ڕێساکانی ئێستایان لەسەرە و پێویستە بە زووترین کات لێکۆڵینەوە لەسەر کاری ئەو گرووپانە بکرێت.
دەسبەسەریی ئەو سەرکردەیەی حەشدی شەعبی ناڕەزایەتیی سەرکردە پلە باڵاکانی حەشدی لێکەوتووەتەوە.