کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرکەوتنی یاریزانانی کیک بۆکسینگی شاری شنۆ لە کێبڕکێیەکانی "تای بۆ"ی ئێران

13:02 - 25 بانەمەڕ 2722

یاریزانانی گرووپی کیک بۆکسینگی شاری شنۆ لە چوار تیمدا لە کێبڕکێیەکانی نێۆخۆیی "تای بۆ"ی ئێراندا بەشدارییان کرد و توانییان دە میداڵی "زێڕ، زیو و بڕۆنز" بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن.

ئەو کێبڕکێیە بە بەشداریی شازدە گرووپ لە سەرتاسەریی ئێران، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە شاری "بۆکانـ"ـی پارێزگای ورمێ بەڕێوە چووە.

لەو کێبڕکێیانەدا زیاتر لە ٧٠٠ یاریزان بەشدارییان کردووە. پێشتریش یاریزانانی گرووپی کیک بۆکسینگی شاری شنۆ لە کێبڕکێیەکانی نێوخۆیی و دەرەوی ئێراندا بەشدارییان کردووە و توانیویانە سەرکەوتن بەدەست بێنن.